باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له قاهیره: ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ته‌نیا به‌رگری له ئیسرائیل ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له قاهیره ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌مبه‌ر پرسی فه‌له‌ستینییه‌كان گرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام به دوو پێوانه ده‌پێون و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردنن له ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وان له باره‌ی فه‌له‌ستینه‌وه ته‌نیا به‌یاننامه‌ی رۆتینی ده‌رده‌كه‌ن و باس له پێكهێنانی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ئاستی جیهاندا كۆتری ئاشتی بن.
هه‌روه‌ها رایشیگه‌یاندووه، هیچ كه‌سێك له سایه‌ی "دیموكراسییه‌ته رازاوهكاندا"، كه خۆیان به ناوه‌ندی به‌رگری له به‌های مرۆڤایه‌تی و رێزگرتن له هه‌ستی مرۆڤانه ده‌زانن، بایه‌خ و گرنگی به چاره‌نووسی فه‌له‌ستینییه‌كان نادات.
سه‌رچاوه: RT