ئینفۆگرافیک.. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ

بڕی 260 ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵ تەرخانکراوە
فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 1920 لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە بەردی بناغەی دانراوە
فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 1920 لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە بەردی بناغەی دانراوە

K24 – هەولێر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ لە سەرەتای دروستکردنی تائێستا چەندین جار گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 1920 لەسەر رووبەری پێنج کیلۆمەتر چوارگۆشە لەلایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە بەردی بناغەی دانراوە، دوای دوو ساڵ لە ساڵی 1922 فڕۆکەخانەی مووسڵ بوو بە فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی.

لە ساڵی 1990 کاتێک رژێمی بەعسی عێراق هێرشی کردە سەر کوەیت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک بڕیاری دژی عێراق دەرکرد، یەکێک لەوانە راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی مووسڵ بوو.

دوای روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، بنکەی سەربازی ئەمەریکا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ جێگیرکرا و گەشتەکانی دەستیپێکردەوە. ساڵی 2008 فڕۆکەخانەکە رادەستی هێزەکانی عێراق کرایەوە.

ساڵی 2014 کاتێک داعش هێرشی کردە سەر عێراق و مووسڵی داگیرکرد، زیانی زۆری بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ گەیاند کە بە 300 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت.

رۆژی 10/8/2022 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵی دانا، کە بڕی 260 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و لە ماوەی 24 مانگ نۆژەن دەکرێتەوە و پڕۆژەکە لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی جێبەجێ دەکرێت.