پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبووبەکر جاف

K24 - هەولێر:
سهرۆك بارزانی پرسهنامهیهكی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی نووسەری کۆچکردوو ئەبووبەکر جاف، کرد.
لە پەیامەکەیدا سهرۆك بارزانی گوتی: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و رۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست، لە خودای مەزن داواکارم روحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات".
دهقی پرسهنامهكه:
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەکر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی کوردستان دەکەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
11ی ئابی 2022