رەوتی سەدر هۆشداری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی مەترسیدار دەدەن
K24 – هەولێر
رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، سێ لایەن هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕێکی مەترسیدار لەنێوان هەردوو جەمسەری شیعە دەدەن.
له نوێترین راگه‌یه‌ندراودا ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به "وه‌زیری سه‌در" هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند لایه‌نێكی دیاری ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه مه‌به‌ستی له (ده‌وڵه‌تی یاسا، عه‌سائیب ئه‌هلحه‌ق و ره‌وتی حیكمه)یه هه‌وڵ بۆ پێكدادان و شه‌ڕێكی مه‌ترسیدار له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری شیعه‌كان ده‌ده‌ن.
وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "پێویسته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی ئه‌و سێ لایه‌نه بداته‌وه كه یاری به ئاگر ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆییدایه، به‌وه‌ی مانگرتن به مانگرتن و خۆپیشاندان به خۆپیشاندان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئێمه دژی گه‌نده‌ڵكارانین، ئه‌وانیش له دژی گه‌نده‌ڵكاران خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌وان گه‌نده‌ڵ نین؟".
ئەمە لەکاتێکدایە تا دێت ململانێ و لێدوانی دژ بە یەکی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی چڕتر دەبێتەوە و لایەنگرانی هەردوولاش بەردەوامن لە خۆپیشاندان.
پەیوەست بەو بابەتە و بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەری نێوان لایەنەکان، رۆژی یەکشەممە 14/8/2022، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن. هەمان رۆژ عامری لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.