دوو زانكۆی ته‌كنیكی حكومی له‌ گه‌رمیان و ئاكرێ ده‌كرێنه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى زانکۆى  (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى هەردوو زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، کردنەوەى ئەم دوو زانکۆ حکومییە لە چوارچێوەى ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌، بەمەبەستى فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان.

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجوومەنى وەزارەت پێشنیازى کردنەوەى ئەم دوو زانکۆیە به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کردنەوەیان.