ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی عێراقی ئاشكرا كرد

K24 - هەولێر
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در ره‌تیكرده‌وه، هیچ ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در به‌شداری له دیالۆگی نیشتمانی بكەن، كه مسته‌فا كازمی داوای به‌ستنی كردبوو. په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تحیش ده‌ڵێت: هادی عامری وه‌ك نوێنه‌ری ئێمه به‌شداری له دیالۆگه‌كه‌دا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ـی ئابی 2022، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به فه‌رمی وه‌ڵامی داواكه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ به‌ستنی دیالۆگێكی نیشتمانی عێراقی دایه‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌دردا هاتووه: "به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، هیچ ئه‌ندام و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ره‌وتی سه‌در به‌شداری له دیالۆگی نیشتمانی عێراقیدا ناكات".
له‌لایه‌كی دیکەوە، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی كوتله‌ی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئامادە نه‌بوونی "خۆم" و قه‌یس خه‌زعه‌لی و هو‌مام حه‌موودی له دانیشتنه‌كه‌دا به‌هۆی به‌شداریكردنی هادی عامرییه‌وه‌یه، چونكه ئه‌وان عامری وه‌ك برا گه‌وره‌ی خۆیان داده‌نێن.
دوێنێ سێشه‌ممه 16ـی ئابی 2022، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا داوای لە سەرکردی لایەنە سیاسییەکان كرد به‌شداری بكه‌ن له دیالۆگێكی نیشتمانی عێراقی، بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌و دۆخه چەقبەستووەی پێیدا تێده‌په‌رێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لایەنەکان لەسەر داوای مستەفا کازمی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.