گرافیک.. دانوستانەکانی زیندروو کردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی

لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە
رێککەوتننامەی ئەتۆمی
رێککەوتننامەی ئەتۆمی

K24 – هەولێر

رێککەوتننامەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج +1، کە لە ساڵی 2015 واژۆکرا، ئاڵۆزییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە، هەر یەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، رووسیا، چین، ئەڵمانیا و ئەمەریکا رێککەوتنەکەیان واژۆ کردبوو، بۆ ئەوەی چالاکییەکانی ئێران لەنێو بنکە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکەن، بە مەرجێک سزا قورسەکانی سەر تاران هەڵبگیرێت.

 لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە و سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە.

لە مانگی ئاداری 2021 تا ئاداری 2022، 12 گەڕی دانوستان لە ڤیەننا لەنێوان وڵاتانی بەشداری رێککەوتننامەکە و بە بەشداری نوێنەری ئەمەریکا بەڕێوەچووە.

یەکەم گەڕی دانوستان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە 6/4/2021 کرا، ئەوکات 9 گەڕی دانوستان بەڕێوەچوو.