رێکاری یاسایی بەرامبەر وه‌زیرێکی پێشووی عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر
K24 - هەولێر
دادگای كه‌رخ بڕیاریدا رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر به ساڵح عه‌بدوڵڵا جبووری، وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی عێراق بگرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 ـی ئابی 2022، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌رخ بڕیاریدا رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر به ساڵح عه‌بدوڵڵا جبووری، وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی عێراق له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بگرێته‌به‌ر.
دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته ڤیدیۆیه‌كی ساڵح عه‌بدوڵڵا جبووری، وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی عێراق له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، تێدا سوێند ده‌خوات كار بۆ لایه‌نێكی سیاسی بكات، بۆیه بڕیارماندا رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ری بگرینه‌به‌ر".
ساڵح عه‌بدوڵڵا، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌یی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری پیشه‌سازی عێراق بووه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا گرته ڤیدیۆیه‌كی له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه. گرته ڤیدیۆكه كاردانه‌وه‌ی زۆر نه‌رێنی لێكه‌وته‌وه.