چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق: ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور قه‌یرانی سیاسی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی ئیتیحادی میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (24ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمار، فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی پێشوه‌چوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات و لێكه‌وته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامی حاڵه‌تی پشێوی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پارێزگاری كردن له ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان. ئه‌مه‌ش پێویستی ئه‌وه ده‌هێنێته ئارا، كه هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵوێستێكی كار و جددی بگرنه به‌ر بۆ رێگرتن له گرژی و پشتبه‌ستن له گفتوگۆی نیشتمانی وه‌ك ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی قه‌یرانه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق ئاماژه‌یان به پێویستیی گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێك كرد، كه سه‌ربكێشێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی كارا و پابه‌ندكار به بنمه‌ماكانی به‌رژه‌وه‌ی باڵای نیشتمانی و پاراستنی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵنیاییدان به هاووڵاتیان و گرتنه به‌ری رێككاری پێویست بۆ دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له قه‌یرانه‌كانی ئێستای.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پارێزگاریكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان به گوێره‌ی چوارچێوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی وڵات.
له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه، چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشا، كه خۆپیشاندانی ئاشتییانه و ده‌ربڕینی بیروڕا مافێكی زامنكراوی ده‌ستوورییه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی رێوشوێن و یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتیی و ماڵ‌وموڵكی گشتیی بن و له چوارچێوه‌ی یاسا و ده‌ستووریشدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كان بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌و بڕوایه‌دابوون، كه به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆڵی عێراق له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی درووست ده‌كات و ده‌بێته هۆی په‌كخستنی هاوكاری و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه واژووكراوه‌كانی بواره جیاجیاكان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به پێداویستیی ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان.