هێزێکی رووسی لە کۆبانێ جێگیرکرا

بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بۆ یەکەمجار هێزەکانی رووسیا لەنێو کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان جێگیربوون و بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پۆلیسی سەربازی رووسیا لە گردی مشتەنووری کۆبانێ، جێگیربوونە و بنکەیەکیان داناوە.

گردی مشتەنوور لەنێو شاری کۆبانێیە و شوێنێکی ستراتیژییە، یەکەمجارە هێزەکانی رووسیا لەو شارە جێگیرببن.

ئەو هەنگاوەی رووسیا لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوام لە رێگەی درۆن، بنکەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆبانێ و عەین عیسا دەکاتە ئامانج و هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیش دەکات.