جێمس جێفری: به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق دژی ده‌ستوه‌ردانی ئێرانن
K24 – هه‌ولێر:
جێمس جێفری، نوێنه‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له میانی گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند، كورد له هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه دۆست و هاوڕێمانن و پێویسته ئه‌مه‌ریكا له رووداوه‌كانی عێراق و رێگرتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران رۆڵی زیاتر بگێڕێت.
جێفری له باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وتی: هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه، له پرسی عێراقدا، ئێران كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئێران فشارێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر عێراق و به‌شێكی سووریا. ئه‌وه‌ی له لوبنانیش ده‌یكات، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌كتیڤ نه‌بوونی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئێران دابنێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك له عێراق دڵنیا بێت، كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بڕوایان وایه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه، به‌ڵام پێویسته پرسیار له ئیداره‌ی بایدن بكرێت، بۆچی له باره‌ی پرسه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه رۆڵ ناگێڕێت.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی عێراق له سیاسه‌تی بایدندا، جێمس جێفری وتی: بایدن پێی وایه عێراق كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و گرنگه، بڕیاری گرنگیشی له باره‌ی عێراق داوه. ئێمه له 2011 كشاینه‌وه، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی عێراق رۆڵیان نه‌گێڕا بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
وتیشی: نازانم بۆچی ئێمه به پێی پێویست هه‌نگاومان نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان بگێڕین له عێراقدا.
جێمس جێفری له باره‌ی ره‌وشی ئێستای عێراقه‌وه وتی: عێراق له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار به‌م ره‌وشه گه‌یشتووه، چونكه ئه‌مه‌ریكا و جیهانی ده‌ره‌كی وه‌ك پێویست پشتیوانیان نه‌كردووه و سنووریان بۆ ئێران دانه‌ناوه، تا ده‌ستوه‌ردان نه‌كات.
وتیشی: به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق دژی ده‌ستوه‌ردانی ئێرانن، ده‌بوایه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، سووریا، عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن و لوبنان به هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئێرانه‌وه، ناسه‌قامگیر بوونه و ئه‌مه‌ریكاش رۆڵی ئه‌وتۆی نه‌گێڕاوه. ئه‌مه‌ریكا پێنج هه‌زار سه‌ربازی له عێراق كوژران، به‌ڵام به‌جێیان هێشت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌م جۆره ده‌ستوه‌ردان بكات.
سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێمس جێفری وتی: وه‌كو تاك، هه‌وڵم داوه، له سووریا كارم كردووه، هێزی سه‌ربازیمان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له سووریا دووربخه‌ینه‌وه، له عێراق نه‌زانراوه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه بكرێت، ده‌بێت له رێی دیپلۆماسییه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ئێران بكرێت، پێویسته له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه ژێر باری ده‌ستوه‌ردانی ئێرانه‌وه.
له باره‌ی "هاوڕێكانی ئه‌مه‌ریكا" له عێراق، جێفری وتی: ئه‌وان هاوڕێ و دۆستی ئێمه‌ن و ده‌بێت پشتیوانیان بكرێت.
وتیشی: عێراقییه‌كان به گشتیی جه‌نگی زۆر و قوربانی زۆریان داوه، له سی ساڵی رابردوودا عێراق له جه‌نگدا بووه، به‌ڵام پێویسته ئێمه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وابكه‌ین ئێران ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رابگرێت و عێراق نه‌بێته لوبنان، باشترین شت ئه‌وه‌یه عێراقییه‌كان خۆیان بڕوانن، بزانن ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێران ده‌ستوه‌ردانی تێدا كردوون، چیان تێدا ده‌گوزه‌رێت.
له باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو كورده‌كانی ئێران و به‌شه‌كانی دیكه و به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یریان ده‌كه‌ین و له 1979 كارمان له‌گه‌ڵدا كردوون و په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ كوردانی توركیا و براكانمان له سووریا و عێراق و ئێران هه‌یه. هه‌موویان بێ جیاوازی دۆست و هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێمس جێفری باسی له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا كرد و وتی: ده‌ستوور ده‌بێت بنه‌مای كاركردنی سیاسی بێت له عێراقدا، دوای هه‌ڵبژاردن هێزه‌كان كه دۆڕا بوون، كاریان به ده‌ستوور نه‌كرد، له ده‌ستووردا دان به هه‌رێمی كوردستاندا نراوه و پشتیوانی ئه‌و مافه ده‌ستوورییه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری عێراق.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، جێفری وتی: پرسیاره‌كه ئاڵۆزه، له به‌شی دووه‌می مادده‌ی په‌یوه‌ست به نه‌وتدا، باس له وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمه‌كان له نه‌وت ده‌كات، ئه‌مه شتێكه مافێكه و دانراوه، واته هه‌ردوولا ده‌بێت هه‌ماهه‌نگ بن و پرسێكی یاساییه و ده‌ستوورییه و لێكتێگه‌یشتنێكی باشی یاسایی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی نه‌وت نییه، ئه‌مه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی كۆنفیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان جێمس جێفری وتی: من پشتیوانی سیستمی فیدراڵی ده‌كه‌م، كه له ده‌ستووردا هاتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جێفری باسی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و سووریا كرد و وتی: هه‌رێمی كوردستان راسته پێگه‌یه‌كی ده‌ستووریی هه‌یه، به‌ڵام كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه، له رووی جوگرافییه‌وه نایانخوێنینه‌وه و هه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌بینین، به‌ڵام كاتێك سه‌یری نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و سووریا ده‌كه‌ین، سه‌یری نیازه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و بزانین مه‌به‌ستیان چییه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه. پێم وا نییه توركیا له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا سه‌ركه‌وتوو بێت.
وتیشی: داهاتووی كوردی سووریا په‌یوه‌سته به‌و پرسه‌وه و ئێمه چاودێری ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات رژێمی سووریا بێته نزیك هێزه‌كانمان له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌گه‌ر بێته پێش ئاگادارمان كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ده‌كات و پشتیوانی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یشی وت: توركیا به به‌رده‌وامی له 1986 و 1988ه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه، بۆیه توركیا زۆر به دیقه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كات و چركه‌ساتی گرتنی ئۆجه‌لان و هه‌نگاوه‌كانی دواییان هه‌وڵدانه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كێشه‌یه.
ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی هاوبه‌شمان، ئه‌مه‌ریكا له 2019ه‌وه توركیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه نابێت هیچ هه‌نگاوێكی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام بدات. ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كراوه، تا ئێستا كارایه. به گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئێمه، توركیا نابێت بێته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر بێته پێشه‌وه ئه‌مه‌ریكا توڕه ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێمس جێفری باسی له رێككه‌وتنی پێنج كۆ یه‌كی كرد و رایگه‌یاند، تا ئێستا بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌رج هاتوونه‌ته ئاراوه و ئه‌مه‌ریكاش هیچ مه‌رجێكی ئێرانی قبووڵ نییه، كۆنگرێس به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كات و مه‌به‌ستییه‌تی بزانێت ئه‌مه‌ریكا چ مه‌رجێك بۆ ئێران جێبه‌جێ ده‌كات.
وتیشی: هیچ ئیداره‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا رازی نابێت، به رێككه‌وتنیك، كه گرێنتی دابێت به ئێران.
هه‌روه‌ها وتی: پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌رجه‌كانی 2015 یان نا، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی 2015، رێككه‌وتن قورس ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا نه‌رمییه‌كی هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنی ناووكی، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌رمی نواند، ره‌نگه گفتوگۆكان پێشبكه‌ون.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌گه‌ر پاره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، ده‌ستوه‌ردانی ئێران له پێنج وڵاتی ناوچه‌كه زیاتر ده‌بێت، هه‌ر پاره‌داركردنێكی ئێران، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئێران.