ئه‌و یانانه‌ی سه‌دان ملیۆن یۆرۆیان خه‌رج كردووه كه‌چی ده‌ست به‌تاڵ بوون

هه‌میشه خه‌رجكردنی زۆرترین پاره له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان پێوه‌ر نییه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت له پێشتر هه‌ریه‌كه له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا سه‌ره‌رای خه‌رجكردنی ملیۆنان یۆرۆ كه‌چی ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچوون، وه‌رزی رابردووش پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌گه‌رچی بازاڕێكی باشیان كرد كه‌چی له كۆتایی هانده‌رانیان بێهیوا كرد.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان چاوه‌كان ده‌چێته سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین پاره‌یان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كردووه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 چه‌ندین جار روویداوه ئه‌و یانانه‌ی به سه‌دان ملیۆن یۆرۆیان خه‌رج كردووه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی وه‌رزی رابردوو گه‌وره‌ترین بازاڕی له مێژووی یانه‌كه ئه‌نجامدا، مێسی و رامۆس و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی و دۆنارۆما و ڤیناڵدۆمی گواسته‌وه ریزه‌كانی، به گشتی به‌شێك له یاریزانه‌كانی به شێوه‌ی سه‌ربه‌ست و به‌خۆڕایی گواسته‌وه ریزه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش 89 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كرد و ته‌نیا بایی یازده ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشت كه‌چی له كۆتایی وه‌رزه‌كه ته‌نیا بووه پاڵه‌وانی خولی نێوخۆیی و نه‌یتوانی جامی فڕه‌نسا بباته‌وه و له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگیش له‌سه‌ر ده‌ستی ریال مه‌درید ده‌ركرا.
له وه‌رزی 2019 بۆ 2020 یانه‌ی بارسێلۆنا 298 ملیۆن یۆرۆی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كرد، له سه‌رووی هه‌موویان ئانتوان گریزمان بوو كه ئه‌وكات ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا رایگه‌یاند نازانێت له چ شوێنێكی یاریگه یاریی پێبكات.
ئه‌گه‌رچی بارسێلۆنا بایی 152 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشت، به‌ڵام ئه‌و وه‌رزه به شكست بۆ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هه‌ژمار كرا، پله‌ی دووه‌می لالیگای به‌ده‌ستھێنا و له جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگیش ده‌ركرا و ئه‌و وه‌رزه‌ی به‌بێ ناسناو به‌ڕێكرد.
ریال مه‌درید ساڵی 2009 به سه‌ركردایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێز گالاكتیكۆسی كرد، كاكا و كریستیانۆ و بێنێزما و چاڤی ئالۆنسۆ و ئاربیلوای گواسته‌وه ریزه‌كانی.
شاهانه‌كان به‌كۆی گشتی 258 ملیۆن یۆرۆیان خه‌رج كرد كه‌چی له كۆتایی به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌رچوو، له پله‌ی دووه‌م كۆتایی به لالیگا هێنا، له چاره‌كی كۆتایی له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرا و له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگیش ماڵئاوایی كرد.
وه‌رزی رابردوو مانچێسته‌ر یونایتد 140 ملیۆن یۆرۆی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كرد، ڤاران و سانچۆی گواسته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش گه‌ڕایه‌وه ریزی شه‌یتانه سوره‌كان،
هه‌مووان چاوه‌ڕێ بوون له‌سه‌ر ده‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ مانچێسته‌ر یونایتد بگه‌ڕێته‌وه، كه‌چی له كۆتایی به وه‌رزێكی بێ ناسناو ده‌رچوون، خانه‌ی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگیان به‌ده‌ستهێنا و نه‌یانتوانی بگه‌نه چامپیۆنزلیگیش.