سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا: رووسیا جیهانی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسی ئه‌تۆمییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نیگه‌رانییه‌كانی وڵاتانی جیهان به‌هۆی بنكه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا، كه له ئێستادا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیادایه، زیادیكردووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، مه‌ترسی بارودۆخی بنكه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئه‌وروپا و جیهان راگه‌یاند.
شارڵ میشاڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 3ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری2022) رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی بنكه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیاوه، رووسیا جیهانی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویسته لیژنەی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی، له بنكه‌ی زاپۆریژیا بمێننه‌وه، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌تۆمییه له ئه‌وروپا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مۆسكۆ بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ له نزیك بنكه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا، كاره ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه راگیران، بۆ پاراستنیشی له بۆردوومان، لیژنه‌كه‌ی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی هه‌ر له بنكه‌كه ماونه‌ته‌وه.
به‌سه‌رۆكایه‌تی رافایل گرووسی، لیژنه‌ی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشتنه بنكه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا، وا بڕیاره به‌شێكیان له‌وێ بمێننه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بنكه‌ی زابۆریژیا له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری رابردووه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێرده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا.
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، مەترسییەکی زۆر کەوتووەتە سەر دامەزراوە گرنگەکانی ئۆکرانیا، لەنێویاندا بنکە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
بە گشتی لە ئۆکرانیادا 15 بنکەی ئەتۆمی هەیە، کە ئێستا حەفتیان کاردەکەن، گرنگترینیان زاپۆریژیا-یە، کە بەهۆی هێرشی رووسیا زیانی زۆری بەرکەوتووە.