په‌یامێكی نوێ لە موقته‌دا سه‌دره‌وه‌

موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر

K24 – هه‌ولێر:

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت: نه‌ رۆژهه‌ڵاتین و نه‌ رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەرد لە تویتێکدا نووسیویەتی: "نە رۆژهەڵاتین نە رۆژئاوایی و بەردەوام دەبین لە چاکسازی".

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی نێو ماڵی شیعە دوای نزیکەی 11 مانگ تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش ئامادەنین بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە گفتوگۆ بکەن.

لە 30/8/2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن. ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئابی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاندبوو.