له‌ پارێزگایه‌كی عێراق پێنج رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا

زیاره‌تكارانی ئێرانی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا
زیاره‌تكارانی ئێرانی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمامی حوسێن، له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا پێنج رۆژ پشوو راگه‌یه‌ندرا.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ تا 15ـی ئه‌م مانگه‌ (ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر)، له‌ كه‌ربه‌لای باشووری عێراقدا پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

وا بڕیاره‌ 16 – 17 ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، له‌ كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رۆكی رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تكارانی ئێرانیش پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات، ملیۆنان كه‌س له‌ پێكهاته‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب، به‌شداری مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن له‌ كه‌ربه‌لادا بكه‌ن.