بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌زووری هه‌ژاند

هێلكاری پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر
هێلكاری پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر

K24 – هه‌ڵه‌بجه‌:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایكرد، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌ی شاره‌زووری گرته‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ نێوان شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و ناحییه‌ی سیروان، به‌ گوڕی 3.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه‌، چه‌قه‌كه‌ی گوندی بێسه‌ڵمێن بووه‌ و له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ستیان پێكردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 09:31 خوله‌كی ئه‌مشه‌و (شه‌ممه‌ 10ـی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022) به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی روویداوه‌.