لە باكووری كوردستان شەڕ وەرزی كۆچەرییەكانیشی شێواندووە

لە جیاتی كوێستان ناچارن مەڕ و ئاژەڵەكان لە ماڵەوە بەخێو بكەن
kurdistan24.net

K24 - باكووری كوردستان

لە باكووری كوردستان بەھۆی شەڕو ئاڵۆزییەكان و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، كۆچەریش بۆ كوێستانەكان قەدەخەیە، بۆیە گوندی و مەڕداران ناچارن لە ماڵەكانیان ئاژەڵەكان بەخێو بكەن و ئەمەش تووشی ئاستەنگی زۆریان دەكات، بۆیە دەخوازن ئۆپەراسیۆنەكان كۆتاییان بێت بۆ ئەوەی بتوانن مەڕو ماڵاتەكانیان لە كوێستانەكان بلەوەڕێنن.