ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له ئاكرێ كوژرا
K24 - ئاكرێ:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئاكرێ، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ئاكرێ به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ عه‌قید سابیر ئاكره‌یی، ئه‌فسه‌ری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گولـله كوژراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرایكرد، له رووداوه‌كه سێ كه‌س بریندارن كه هاوژینه‌كه‌ی و كچه‌كه و خوشكی هاوژینه‌كه‌ی كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌دا له‌گه‌ڵیدابوون بریندارن.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی برینداره‌كان گوتی: دۆخی ته‌ندروستی كچه‌كه‌ی ناجێگیره و ره‌وانه‌ی شاری دهۆك كراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و دوو برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ته‌ندروستییان جێگیره.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه ده‌ستگیریان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردووه كه‌سێكی نزیكی قوربانییه‌كانه و هۆكاری ئه‌و رووداوه‌شی بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشتر گه‌ڕانده‌وه.
عه‌قید سابیر ئاكره‌یی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵه و خاوه‌نی چوار منداڵ بوو، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌بوو له بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
ده‌قی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئەیلوولی 2022، لە سنووری قەزای ئاکرێ (عەقید صابر جومعە ئاکرەیی)، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللـەی لێ‌کرا، لە ئەنجامدا بەداخەوە دەستبەجێ لەو شوێنە خۆی گیانی لەدەستدا، هاوسەر و منداڵێکیشی بریندارن، لەئێستادا تیمە ئەمنیيەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر رووداوەکە.