زیلینسكی: له ئیزیۆم گۆڕێكی به كۆمه‌ڵمان دۆزیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شاری ئیزیۆمی نزیك خاركێڤ له ده‌ستی رووسه‌كان وه‌رگیرایه‌وه، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵمان دۆزیوه‌ته‌وه.
زیلینسكی وتی: ده‌مانه‌وێت جیهان بزانێت، رووسه‌كان چی‌یان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا هێناوه.
هه‌روه‌ها وتی: سبه‌ی زانیاری زیاتر له باره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه و ژماره‌ی قوربانییان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، سێرگی بۆتفینۆڤ، به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه رووفاتی 440 كه‌سی تێدایه.
وتیشی: زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به فیشه‌ك گیانیان سپاردووه و به‌شێكیشیان له ئاكامی بۆمبابارانه‌كان بوونه‌ته قوربانی.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، زیلینسكی وتی: رووسیا له هه‌ر شوێنێك رۆیشتبێت، مه‌رگی به دوای خۆیدا جێهێشتووه. پێویسته جیهان ئه‌و راستییه بزانێت و سزای رووسه‌كان بدات. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ لێپرسینه‌وه له رووسه‌كان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس