حه‌شدی شه‌عبی كێوماڵی سنووری خانه‌قین ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، له سنووری قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بۆ كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه: هێزێكی لیوای چواری حه‌شدی شه‌عبی له دوێنێوه ده‌ستیان به كێوماڵی سنووری خانه‌قین كردووه، بۆ راوه‌دوونانی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ا هاتووه: له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ندین ناوچه‌ی خانه‌قین ده‌پشكنێرێن، به تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌روازه‌ی باكوور و باشووری قه‌زاكه به ئاراسته‌ی پردی حه‌لوان.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، رووبه‌رێكی زۆری سنووره‌كه كێوماڵ ده‌كرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له سه‌ر كاروانی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: واع