شارهوانی ههولێر: لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکان بەردەوام دهبین
K24 – ههولێر:
له میانهی راگهیهندراوێكدا سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر رایدهگهیهنێت، لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکان، بەردەوام دهبین.
به گوێرهی راگهیهندراوهكه پڕۆژەکان پێکدێن لە :
1- قیڕتاوکردنی شەقامێکی 60 مەتری لەنێوان شەقامی 120 مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.
2- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی 20 مەتری لە گەڕەکی کوێستان.
3- چاکكردنەوەی یاری منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.
4- ٲ، دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان و پێنجی حەسارۆک.
4- ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری و پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.
4- ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.
5- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.
6- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.
7- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات + قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (112) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.
8- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم.
9- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک.
10- دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100 مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.
11- نوژەنکردنەوەی یاری منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عهبدولرهحمان.
12- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لەناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار رییانی مەخموور و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان، نزیک بەنزینخانەی شێر.
13- دانانی تۆڕی نوێی رووناکی لە شەقامی 100 مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخموور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەر مارکێتی بی ئاڕ زێد، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دورگەی ناوەندی.