به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌ خه‌له‌كان پێنج هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا

دیمه‌نێكی دوای رووداوه‌ هاتووچۆیه‌كه‌
دیمه‌نێكی دوای رووداوه‌ هاتووچۆیه‌كه‌

K24  - هه‌ولێر:

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌ سنووری ناحیه‌ی خه‌له‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای دووكان پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ـی ئه‌یلوولی 2022، نزیكه‌ی كاتژمێر 10:30 خووله‌ك رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌نێوان پیکابێکی تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر له‌ سنووری ناحیه‌ی خه‌له‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای دووكان روویدا.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید سه‌باح خه‌له‌كانی به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌ و باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

روونیشیكرده‌وه‌، چوار له‌و هاووڵاتییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن، هاووڵاتی دیكه‌ش خه‌ڵكی شــاری سلێمانییه‌.