فوئاد حوسێن: هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، تا چوار ساڵی دیكه ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و پێویسته پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی گرنگ له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بگێڕن.
فوئاد حوسێن، له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ كوردستان24 له نیویۆرك رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگه، ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره بگێڕێت له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
وتیشی: پێویسته پارتی و یه‌كێتی رێكبكه‌ون و هه‌ردوولا و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردیی له به‌غدا كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی داهاتوو.
له باره‌ی به‌شداری عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: وه‌ك ده‌وڵه‌ت عێراق جیا نیه له جیهان و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی و ستراتیژی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی بینیومانن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌وان به‌لایانه‌وه گرنگه حكومه‌تێك درووست بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تدا، بۆیان گرنگه عێراقییه‌كان خۆیان حكومه‌ت پێكبهێنن، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا هاوكار بن ده‌توانن حكومه‌تێك درووست بكه‌ن و ئه‌و حكومه‌ته‌ش كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت.
له باره‌ی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی: چه‌ندین ساڵه ئه‌مه‌ریكا هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كات و ئه‌مه‌ریكا پێویستی به ره‌زامه‌ندی عێراقه و ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتبم، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و بۆ چوارساڵی داهاتوو ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وام ده‌بێت.