عەسائیب ئەهللحەق: له به‌غدا بۆنی كوده‌تا دێت

K24 – هه‌ولێر:
عەسائیب ئەهللحەق رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵه‌كانی شه‌وانی به‌غدا بۆنی كوده‌تای لێدێت.
عەلی جەمالی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پەرلەمانی سادقونی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهللحەق، رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه و شه‌وانه نمایشی سه‌ربازی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت كه بۆنی كوده‌تای لێدێت.
جه‌مالی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی له كه‌رخ، ره‌سافه و ناوچه‌ی سه‌وز رووده‌ده‌ن، سیناریۆی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو هاووڵاتیانی به‌غدا دروستكردووه.
جه‌ختده‌كاته‌وه، ئەرکی هێزه ئەمنییەکان پاراستنی دەوڵەتە لە هەر لایەنێک کە به‌كوده‌تا بیه‌وێ هەوڵی رووخاندنی پڕۆسەی سیاسی بدات به‌هه‌ر جۆرێك بێت، جا چ سەربازی بێت یان بە شێوەیەکی دیكه.