مه‌سرور بارزانی فه‌رمانێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌رده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.

پێشەوا هەورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی گەنجان و رەخساندنی هەلیکار، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێنادرێت، ئەگەر بێت و لە سەدا 75 کەمتر پشت بە دەستی کاری خۆماڵی ببەستێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی هه‌روه‌ها نووسوویه‌تی: "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی داوەتەوە، کە لە رابردوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرزکرابوو".