مه‌سرور بارزانی جووتیارێكی نموونه‌یی له‌ پارێزگای دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

جووتیارێكی نموونه‌یی له‌ پارێزگای دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
مه‌سرور بارزانی جووتیارێكی نموونه‌یی له‌ پارێزگای دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
مه‌سرور بارزانی جووتیارێكی نموونه‌یی له‌ پارێزگای دهۆك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای دهۆك، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، محه‌ممه‌د سه‌لیم به‌ربهاری، كه‌ جووتیارێكی نموونه‌یی پارێزگای دهۆكه‌، به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك داوای له‌ سه‌رۆك بارزانی كردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "ئەمڕۆ سەردانی جووتیاری بەڕێز محەمەد سەلیم بەربهاری-م لە گوندی بەربهار کرد لە پارێزگای دهۆک، کە یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکانی دەڤەرەکە و پێش دوو ڕۆژ داوای لە جەنابی سەرۆک بارزانی کردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت".

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "دوای ئەوەی لە نزیکەوە رەز و باخ و بەرهەمەکەیمان بەسەرکردەوە و گوێمان لە سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانی گرت، دووپاتمانکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی و بایەخێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دەدات و بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی کوردستان دەکات".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه‌، کاریان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان کردووە و هەنگاوی کردەییش لەم رووەوە ناوه‌، کە ئێستا پەتاتە و چەند بەروبوومێکی دیکە دەنێردرێنە دەرەوە و بەم زووانەش، هەنار هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

هەروەها بڕیاریشە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەکی دیکەی بەرووبوومی کوردستان بگەنە بازاڕەکانی دەرەوە.

مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، حکومەتی هەرێمی كوردستان، دەیەوێت بناغەیەکی پتەوی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بنیات بنێت، لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و زیاتر رەخساندنی دەرفەتی کار.

67
87
7
6
76
76
6