ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بۆ ئیدانه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 30 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، جگه له‌وه‌ی دۆسییه‌ی كوونبوونی بۆری غازی نۆرد ستریم (كه له ده‌ریای باڵتیكه‌وه له چوار شوێن كوون بووه) گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسای ئیدانه‌كردنی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا بۆ لکاندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا بە خاکی وڵاته‌كه‌ی، ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌لبانیا دژی راپرسییه‌كه‌ی رووسیا ئاماده‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ده‌كه‌ن، كه تێیدا ئیدانه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مڕۆ داوا له رووسیا ده‌كات ته‌واوی هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه.
پێشتر باڵیۆزی ئۆکرانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئاستی ناسەقامگیری و خراپی دۆخی ئاسایش لە جیهاندا بەهۆی رووسیاوە هاوشێوەی نەبووە، ئەم دۆخە تەنیا دەتواندرێ بە دۆخی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی بەراورد بکرێت، بۆیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت گرنگی بە راگرتنی جەنگەکە بدات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، جەنگەکە بە شکاندنی سوپای رووسیا لە خاکی ئۆکرانیا کۆتایی نایەت، بەڵکو ئەو هۆکارە سەرەکییانە، کە وایکردووە رووسیا داگیرکاری بکات دەبێت لەناوببرێن.