پوتن: هه‌موو گه‌لێك مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی واژووی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی زابۆریژه، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن بۆ سه‌ر رووسیای ئیتیحادی كرد.
له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، كه به‌و بۆنه‌یه رێكخرابوو، پوتن واژووی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمه‌كان كرد و گوتارێكی ئاراسته‌ی نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كانی له وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا كرد.
چه‌ند په‌یڤێكی پوتن:
- خه‌ڵكی لۆگانسك و دۆنیتسك و خێرسۆن و زابۆریژیا، خۆیان به ئازادانه بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رووسیا و ئه‌وه مافی خۆیانه.
- رۆژئاوا ئێستا ئایینەکان، بەها و دابونەریتەکان رەتدەکاتەوە.
- مافی چاره‌ی خۆنووسین، مافێكی بنه‌ڕه‌تییه و باوباپیرانمان خوێنیان بۆ ئه‌و خاكه رشتووه.
- له شه‌ڕی دووه‌می جیهانییدا، باوباپیرانمان خوێنێكی زۆریان بۆ ئه‌و ناوچانه و پاراستنیان رێشتووه.
- پاڵه‌وانه‌كانی رووسیا به‌رگریان له‌و خاكه كردووه.
- ده‌مه‌وێت رژێمی كیێڤ و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵی ده‌سووڕێنن له خۆرئاوا باش ببیستن، له‌مڕۆوه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌میشه هاووڵاتی رووسیان.
- هه‌موو زه‌وییه‌كانمان ده‌گێڕینه‌وه و گه‌له‌كانمان ده‌پارێزین.
- ژیانێكی كه‌رامه‌تمه‌ندانه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه دابین ده‌كه‌ین.
- پێویسته كیێڤ رێز له هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكی كۆماره‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و كه‌رته‌كانی خێرسۆن و زابۆریژیا بگرێت.
- داوا له كیێڤ ده‌كه‌ین دانووستان بكه‌ین، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر بژارده‌ی گه‌لی رووسیا ناكه‌ین.
- ده‌مامكی خۆرئاواییه‌كان كه‌وت، كه له 1991ه‌وه ده‌وروخولی رووسیا ده‌ده‌ن.
- خۆرئاوا سیاسه‌تێكی ئیستعمارانه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر جیهاندا و سیستمه‌كانی ناوی بهاڕێت.
- ئامانجی سه‌ره‌كی خۆرئاوا فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئێمه‌یه، خۆرئاوا پێویستی به رووسیا نییه، به‌ڵام ئێمه پێویستمانه.
- خۆرئاوا له دووفاقی و مامه‌ڵه‌ی دوو پێوانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌كان بووه‌ته‌وه.
- رۆژئاوا جیاکاری دەکات، بەجۆرێك جیهان دابەش دەکات بەسەر "جیهانی پێشکەوتوو"، "ئەوانی دیکە" و "جیهانی یەکەم" و "جیهانەکانی دیکە".
- رۆژئاوا هەمیشە دەڵێ کە پارێزگاری لە سیستەم و یاساکان دەکات، بەڵام ئەم یاسایانە لە کوێوە هاتوون؟ پێوەرێكانیان بۆ گەمژەکان دانراوە.
- شانازی دەکەین کە لە ماوەی سەدەی بیستەمدا بەشێک بووین لە بزووتنەوەی جیهانی بۆ رزگارکردنی گەلان.
- شارستانیەتی ئێمە لەسەر ئایینەکانی جوولەکە، مەسیحی، ئیسلام و بودا دامەزراوە و لەسەر ئایدیا و وشەی رووسی دامەزراوە.
- ئەمەریکا هێشتا ئەڵمانیا، ژاپۆن و کۆریای باشووری داگیرکردووە و سیخوڕی بەسەر سەرکردەکانیانەوە دەکات.
- تەنیا لەسەدا پێنجی نانی ئۆکرانیا دەچێت بۆ وڵاتە هەژارەکان و ئەوی دیکەی بۆ ئەوروپایە.
- رۆژئاوا باس لە "رێگری" دەکات، کە بە واتای رووبەڕووبوونەوە و وەستان لە دژی هەر ناوەندێک دێت کە بۆ گەشەسەندنی سەربەخۆ بێت.
- تەقاندنەوەی بۆری "نۆرد ستریم" وێرانکردنی ژێرخانی وزەی ئەوروپایە و، روونە کێ لێی سوودمەندە.
- رۆژئاوا لە جەنگی جیهانی دووەم و هەشتاکانی سەدەی بیستەم قەیرانەکانی خۆی بە سەرچاوەکانی یەکێتی سۆڤیەتی رووخا‌و چارەسەر کرد.
- هەر کەس گلەیی لە قەیرانی وزە بکات دەڵێن "دوژمی گەل"ـە، قەیرانەکەش دەخەنە ئەستۆی رووسیا.
- رۆژئاوا ئێستا ئایینەکان، بەها و دابونەریتەکان رەتدەکاتەوە
- جیهان دەچێتە سەردەمێکی نوێی فرە جەمسەرەوە کە تێیدا گەلان بەرگری لە سەربەخۆیی و ئیرادە و ئارەزووی گەشەسەندن دەکەن.