نۆ ئه‌ندامی ناتۆ داوایان كردووه مۆسكۆ لە خاكی داگیرکراوی ئۆکرانیا بكشێته‌وه
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا لە رێگەی ریفراندۆمێکەوە چوار پارێزگای ئۆکرانیای لكاند به خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه، نۆ ئه‌ندامی ناتۆ بانگه‌وازیان كرد هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌شی ئۆکرانیا بكرێت.
هه‌ریه‌ك له چیك، ئێستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، مه‌كدۆنیای باكوور، مۆنتینیگرۆ، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا داوایان كرد سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوكاریی ئۆکرانیا بكه‌ن دژی رووسیا.
ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پشتیوانیی له ئۆکرانیا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا، دا‌واشیان كردووه مۆسكۆ ده‌ستبه‌جێ له‌و به‌شه‌ی خاكی ئۆکرانیا كه داگیری كردووه بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها بانگه‌وازیان كرد سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ هاوكاریی سه‌ربازیی پێشكه‌شی ئۆکرانیا بكه‌ن.
رۆژی 30ی ئه‌یلوول رووسیا هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیای به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خسته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی داواكاریی وڵاته‌كه‌ی بۆ بوونه ئه‌ندامی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی خێراكراو، واژووكرد.