كرملین: ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ینه‌وه كه لێیان كشاوینه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی رووسیا به‌ڵێن ده‌دات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا لێیان كشاونه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، دیمێتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كریملن" له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستیپێكرد. رووسیا له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه توانی چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام دوای پاڵپشتیكردنی سوپای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه و دووباره كۆنتڕۆڵیان بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی كریملن رایده‌گه‌یێنێت، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به رووسیاوه لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به رووسیا ده‌مێننه‌وه و رێگه ناده‌ن جارێكی دیكه سوپای ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه. ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان به‌مه‌ستی لكاندنیان به‌خاكی رووسیاوه.