قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ریر هۆشداری ده‌دات
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ناحییه‌ی هه‌ریر، كه به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو، قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كانی پۆلیس له هه‌ریر بڵاوه‌یان پێكراوه، ناتوانین دڵنیایی له مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه بده‌ین.
كاروان كه‌ریم خان قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه به وه‌كاله‌ت، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر رووداوی ته‌قه‌كردن روویدا و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌ن.
راشیگه‌یاند، رێككاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له دادگای هه‌ریر ده‌گیرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، كه‌مێكی دیكه ته‌رمی كوژراوانی رووداوه‌كه‌ی هه‌ریر له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه به‌خاكده‌سپێردرێن.