پێنتاگۆن: به‌رپرسێكی باڵای داعش له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
جۆ بۆشینۆ، به‌رپرس له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی "ملوك" له ناوچه‌كه، به ئاژانسی هه‌واڵیی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو سێ هێلیكۆپته‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتژمێر (02:00)ی دوای نیوه‌شه‌و، تا كاتژمێر (04:00)ی به‌ره‌به‌یانی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و سێ زرێپۆشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازییان كردووه.
ئه‌و شاهێدحاڵه گوتیشی: له رێی بڵندگۆوه داوا له خه‌ڵكی گونده‌كه كرا، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و دواتر هێزه‌كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌سێك كه به "ئه‌بو حایل" ناسراوه و خه‌ڵكی گوندێكی باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه بووه، كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه، كه میوانی بوون له لایه‌ن هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌وه براون.
ئه‌و گونده‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی تێدا كرا، ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاری قامشلۆ و یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا تێیدا باڵاده‌ستن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس