یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی ئاسایی، ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات، تێیدا چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك په‌سندده‌كرێت.
له میانه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ـی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، رێواس فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره (11)ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم، له كاتژمێر (10)ـی به‌یانی (رۆژی یه‌كشەممە 9ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022).
به‌رنامه‌ی كار بریتی ده‌بێت له:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌شێكی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆكان دژی درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانن، پێیانوایه هیچ پشتیوانییه‌كی یاسایی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا نییه كه له 6 – 11 – 2022 دا ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆتایی پێدێت.