بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی عێراق په‌نا بۆ په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
عێراق له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی، داوای پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباره‌كانی ناوخۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ش پێشكه‌شده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی.
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق داوای گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دیكه بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها راگرتنی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 1889ی زایینی دامه‌زراوه و له ئێستادا 170 په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، له مێژووشدا رۆڵی گرنگی هه‌بووه له چه‌ندین پرسی جیهانی، وه‌كو دامه‌زراندنی دادگای لاهای و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.