سەرۆک بارزانی لەگه‌ڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق كۆبووه‌وه‌

جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی رەزا گۆنەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی رەزا گۆنەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی رەزا گۆنەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی رەزا گۆنەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا بارودۆخی سیاسیی عێراق، دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەو گەڵاڵەنامەیەش تاوتوێ كرد کە لە نێوان لایەنە کوردییەکان، سووننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بنەمای دەستوور ئامادەکراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو و، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە.


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی ڕەزا گۆنەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازە و ئەو گەڵاڵەنامەیەش تاوتوێ کرا کە لە نێوان لایەنە کوردییەکان و سووننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بنەمای دەستوور ئامادە کراوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە.