سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە و بنەماڵەی ئەلحەکیم بەگشتی کرد بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ناسراوی ئایینی عێراقی خوالێخۆشبوو سەید ساڵح ئەلحەکیم .

سەرۆکی حکومەت، پرسەو هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.