سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌دووری ده‌زانێت ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه یه‌كلاییبكرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك پێشتر رابگه‌یه‌ندرێت.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌لبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، پلانێكی پێشوه‌خته نه‌بووه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێی هه‌ستان.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارن مانای ئه‌وه نییه كه ده‌بێت له‌و واده‌یه‌ی داوایانكردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دوای رێككه‌وتن، ده‌بێت چه‌ند رۆژێك زووتر واده‌ی دانیشتنی تایبه‌ت به‌و پرسه رابگه‌یه‌نن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نایانه‌وێت سیناریۆی 2018 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دووباره بكه‌نه‌وه و گوتیشی، ئه‌وه‌ی له 2018 بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستنیشانكرا "كوردستانی" نه‌بوو.
له‌باری رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ڤیان سه‌بری، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه و گفتوگۆكان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
زیاتر گوتی، تێڕوانینی پارتی ئاشكرایه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ده‌یه‌وێت وه‌كو كورد به یه‌ك كاندید بچنه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها باسی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پاراتیش كرد بۆ رێككه‌وتن، چ له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه رێكبكه‌ون كه پارتی وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت، چ له ناو په‌رله‌مانی كوردستان یاخود له‌نێو په‌رله‌مانتارانی كوتله كوردستانییه‌كان، كاندیدی كوردستانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكاته‌وه.