داواده‌كرێت ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژماربكرێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق داواده‌كات ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژماربكرێت.
مه‌حموود حوسێن ئه‌لقه‌یسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق، له میانه‌ی نووسراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌كات، ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 به‌هۆی خراپی بارودۆخی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژماربكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له‌م ساڵه‌ی خوێندندا كۆرۆنا و خراپی بارودۆخی ئابووری عێراق، كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده دا هه‌بووه.
نوسراوەکه ئاماژه به‌وه‌شدەکات، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌رفه‌ت ده‌به‌خشێته قوتابییان، تا لە خوێندن دانەبڕێن و خوێندنه‌كانییان ته‌واوبكه‌ن.
له 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه و كاریگه‌ری بۆسه‌ر دۆخی ئابووری هاووڵاتیانی عێراقدا دروستكردووه.