پرسی بۆردوومانه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق خرایه خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكی عێراق وەک بڕگەیەکی به‌په‌له خرایه خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لە کۆنگرەی ئيسلامى و كۆمه‌ڵه‌ی جیۆپۆله‌تیكی عه‌ره‌بی داواكارییه‌كه‌ی عێراق قبوڵكرا له‌باره‌ی پرسی دووباره‌بوونەوەی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێیه‌وه (ئێران و توركیا ) به‌وه‌ی وەک بڕگەیەکی به‌په‌له بخرێتە خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و هاوده‌نگی.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رواندا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا زنجیره دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی بەحرەین، ئوردن، فەلەستین و یەمەن ئه‌نجامدا، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هاودەنگی و پشتیوانی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی پرسی ئەو بڕگە به‌په‌له‌ی داوه كه له‌سه‌ر داوای عێراق خراوه‌ته نێو خشته‌ی كاری په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی سەبارەت بە بەردەوامی هێرشی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر خاكی عێراق.
رۆژی دووشه‌ممه (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌یشته كۆماری رواندا، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمكاری گشتی (145)ـی خولی 210ـی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێودەوڵەتی و ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی، كه له‌كیغالی پایته‌خت بەڕێوەدەچێت و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.