واده‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ئاشكراكرا
K24 - هه‌ولێر:
د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و له‌سه‌ره‌تادا نه‌وته‌كه به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه شاخه‌وانییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
گوتیشی: پارەی 320 هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه ده‌كرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رینی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رینی راگه‌یاند.