"مباپێ سبهی بۆ قسهكردن لهگهڵ ریال مهدرید گهشتی ئیسپانیا دهكات"

کیلیان مباپێ پەیوەندی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تێکچووە و بڕیاریداوە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بڕوات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان مباپێ پەیوەندی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان تێکچووە و کێشەکانی نێوان هێرشبەرە فەرەنسییەکە و یانەکە گەیشتووەتە بنبەست و مباپێ بڕیاریداوە سەرەتای ساڵی نوێ یانەکە بەجێبهێڵێت، لەکاتێکدا مباپێ هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، وابڕیارە سبەی مباپێ گەشتی مەدرید بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید گفتوگۆ بکات، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە نییە مباپێ بفرۆشێتە یانەی ریال مەدرید بەڵام ئامادەیە مباپێ بداتە لیڤەرپوول.
كلیان مباپێ له تیپی تازهپێگهیشتووانی مۆناكۆ دهركهوت، دواتر له هاوینی 2017 بهشێوهی خواستن پهیوهندی به پاریس سانجێرمان كرد، دوای یهك وهرز كارگێری پاریس ئهو یاریزانهی به 120 ملیۆن یۆرۆ كڕییهوه، لهگهڵ یانه پاریسییهكه له كۆی 229 یاری، 182 گۆڵ و 88 ئاسیستی كردووه.