كهركووك.. بۆمبێك تەقییەوە
K24 – كەركووك:
لە گوندی عادلییەی سەر بە شارەدێی یایچیی باشووری كەركووك، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە گیان لهدهستدان و برینداری لێكهوتهوه.
لەمبارەیەوە رائید عامر گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركووك، بە كوردستان24ـی راگەیاند، تەقینەوەكە تیرۆریستی نەبووە و ئەو بۆمبەی تەقیوەتەوه، پاشماوەی تەقەمەنی سەردەمی رژێمی پێشوو بووە، كە شوێنێكی سەربازییە و ئەومنداڵانە یارییان تێداكردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
گوتیشی: "لهو رووداوهدا منداڵێك گیانی لەدەستداوە و دووانی دیكەش بریندارن و لەژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە".