قوباد تاڵه‌بانی و كونسولی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌

قوباد تاڵه‌بانی و كونسولی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
قوباد تاڵه‌بانی و كونسولی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی كولتووری و هونه‌ری، كۆبوونه‌وه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی:  بۆ پەرەپێدانی چالاکییە کلتووری و هونەرییەکان لە پایتەختی رۆشنبیری، لە هەوڵداین لەگەڵ کونسولخانەی ئەمه‌ریکا پێکەوە کاربکەین.

تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لەگەڵ ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا، تاووتوێی چەند پلان و بیرۆکەیەکمان کرد، لەوانە چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە پڕۆگرامەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پشتگیریکردنی چالاکییە هونەری، کولتووری و دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان هونەرمەندانی کوردستان و ئەمه‌ریکا.