توركیا داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و ڤه‌نزوێلا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حكومه‌تی توركیا داوای كرد، بۆ به‌رگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، سزاكانی سه‌ر ئێران و ڤه‌نزوێلا هه‌ڵبگیرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رایگه‌یاند، جیهان پێویستی به نه‌وت و غازی سرووشتی ڤه‌نزوێلایه، له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌مارۆش خراوه‌ته سه‌ر نه‌وتی ئێران.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نرخی سووته‌مه‌نی دابه‌زێت، ئه‌و سزایانه لابه‌رن، هه‌موو رێككاره‌كانی دژ به‌و دوو وڵاته هه‌ڵبگرن.
هه‌ریه‌ك له كۆماری ئیسلامی ئێران و ڤه‌نزوێلا له لایه‌ن وڵاته خۆرئاواییه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگیانه سزای ئابوورییان خراوه‌ته سه‌ر و ناتوانن نه‌وتیان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن.
به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌مه‌ریكا بهێنێت، مه‌ولود چاویشئۆغلۆ ئیدانه‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی كرد، كه دژی سعوودییه پیشان دران، دوای ئه‌وه‌ی ئۆپك پڵه‌س له سه‌روویانه‌وه سعوودییه بڕیاریان دا، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی: پێمان وایه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه له سعوودییه و ئه‌و ترساندنه دادپه‌روه‌رانه نییه.
فه‌ره‌نسا له كۆتایی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوودا، داوای كردبوو، سه‌رچاوه‌ی نه‌وت هه‌مه‌جۆر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی هه‌رزان بێت، كه ئێستا به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه گران بووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس