کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبن و بارانبارین بەشێوەی جیاجیا لە ناوچەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەکان، لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، لە کاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بە ( 3 تا 5) پلە نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەگانی زوودا، پاشان دەگڕرێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:.

هەولێر: 28

سلێمانی : 27

دهۆک : 27

کەرکوک: 31

هەڵەبجە: 29

زاخۆ : 28

سۆران: 26

گەرمیان: 35