ئامارێكی مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بڵاوكرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی، 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به شێرپه‌نجه تۆماركراون.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له رێی په‌یجه‌كه‌یه‌وه ئاماری ته‌نیا دوێنێ یه‌كشه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022) بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ئاماره‌كه:
41 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە و کۆدی بۆ کراوە
950 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە
4300 پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجامدراوە
138 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە
192 نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆکراوە
110 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ بوونه
260 نەخۆش لە قاوشە جۆراو جۆرەکانی نەخۆشخانە داخڵکراون