سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە دەستیلەكارکێشایەوە
K24 - هه‌ولێر:
كوێستان ئه‌كره‌م، سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە دەستیلەكارکێشایەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، کوێستان ئەکرەم، سەرۆکى شارەوانى هەڵەبجە بەکوردستان 24ـی راگەیاند، لەسەر داوای خۆی دەستی له پۆسته‌كه‌ی کێشاوەتەوە.
ناوبراو هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى بۆ ئاستى خزمەتگوزارى و ئەو بودجەیەى بۆ شاری هەڵەبجە دابین دەکرێت و تەواوکردنى چوار ساڵى وەک سەرۆکى شارەوانى شاره‌كه گەڕاندەوە.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كوێستان ئه‌كره‌م، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، حەکیم نەجیم بەفەرمی وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی هه‌ڵه‌بجه دیاری‌کرا.