ژماره‌ی كوژراوانی رووداوی رووخانی پرده‌كه‌ی هیندستان به‌رزبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی كوژراوانی رووداوی رووخانی پرده‌كه‌ی هیندستان بۆ 60 كه‌س به‌رزبووه‌وه و جیا له‌وه‌ش 80 كه‌س رزگاركران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پرده‌كه ته‌مه‌نی 100 ساڵه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30ـی ترینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022، پردێك له ناوچه‌ی گوجه‌راتی سه‌ر به شاری مۆمبای هیندستان رووخا، به‌هۆیه‌وه كوژراو، بریندار و بێسه‌روشوێنبوونی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی (زه نیوز)ـی هیندستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ر له رووخانی پرده‌كه، 400 كه‌س له‌سه‌ری وه‌ستابوون، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری (ماتشۆ).