مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت دەکات
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردن له‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆکتۆبەری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتی عێراق پاش دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە هەموو لایەنەکان پشتیوان بن بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.

هه‌روه‌ها چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی پرۆسەی بنیاتنانی ژێرخانێکی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.