15 رۆژ پێش ده‌ستپێكی مۆندیال مێسی تووشی پێكان ده‌بێت
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێكانی چوار یاریزانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند له نێویاندا ناوی مێسی هاتووه كه به‌هۆیه‌وه به فه‌رمی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له خولی فه‌ره‌نسا دوورخرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2022، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه مێسی له پاژنه‌ی پێی تووشی ئازار هاتووه و ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه داوایان كردووه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لۆریان مه‌ترسی له‌سه‌ر مێسی دروست نه‌كه‌ن و پشووی پێبده‌ن، هه‌ریه‌كه له كایلۆر ناڤاس، فابیان رۆیز و كیمپێبی بۆ یارییه‌كه ئاماده نابن.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا 15 رۆژ پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2022 تووشی پێكان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستۆف گاڵتێی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له دوایین پرێس كۆنفرانسی دا رایگه‌یاند مێسی له یارییه‌كاندا زۆر خۆی ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی پێش مۆندیال تووشی پێكان نه‌بێت.
پێگه‌ی لی پارسیانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی داوای له راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كردووه به‌شداریی دوایین یاریی یانه‌كه‌ی پێش مۆندیال نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێكان نه‌بێت.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش مۆندیالی 2022 ته‌نیا دوو یاریی ماوه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لۆریان و ئۆكسێر، به‌مه‌ش پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت مێسی له پێناو سه‌لامه‌تی خۆی به‌شداریی هه‌ردوو یارییه‌كه نه‌كات.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی مه‌ترسیدار نییه و له مێژه ئه‌و ئازاره‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یدركاندووه، له پێناو خۆپارێزی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده نابێت.
لیۆنێل مێسی 35 ساڵ، له هاوینی 2021 له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 18 یاری، 12 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه.